بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حوسێن ئەسەدی" یەک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئێراق لە دیمانە لەگەڵ ئەو کەناڵەدا وتی: ئێستا شایەتی دووپات بوونەوەی سێناریۆگەلێکین کە ساڵێک لەمەوبەر لە بەسرە ڕووی دا.
ناوبراو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەریکا لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئێراق ناڕازییە، وتی: مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا لەپەیوەندییەکی تەلەیفونیدا داوای لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردبوو، خۆببوێرێ لەسەردانی چین بۆ گرێدانی گرێبەستی ئابوری چونکە لەوانەیە ئەو کارە زیان بگەیێنێ لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، دەس و پێوەندیەکانی تاقمێکی ترۆریستی کە بۆ ترۆری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق چووبوونە بەشی کۆنی شاری نەجەف، قۆڵبەست کران.
لەهەمان کاتدا، سەید "ئەحمەد سافی" نوێنەری مەرجەعی باڵای دینیی ئێراق و گوتاربێژی نوێژی هەینیی کەربەلا بەئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە پێی داگرت: پێویستە حکومەت ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی لەهەمبەر شارومەنداندا جێ بەجێ بکات.
ژمارێک پارێزگای ئێراق لەوان بەغدای پایتەختی ئێراق لە ڕۆژانی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانن بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکاریە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کار و گەندەڵیی ئیداری کە لەو ناڕەزایەتی دەربڕینانەش ژمارێک خۆپێشاندەر کوژران و بریندار بوون.
........
340